هەواڵ
موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گۆرانکاری بەسەر دادێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم





ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاندوە، ئێمە پاڵپشتی مووچەی فەرمانبەران دەکەین، بەجۆرێك کە لەلایەن بەغداوە بێت بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێم.

یوسف کیلابی ئەندام پەڕلەمانی عێراق  لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە:"کە ئێمە ناهێڵین مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ مووچە بن، لەساڵی داهاتوو مووچەخۆران ڕاستەوخۆ لەڕێگایی کارتی ئەلیکترۆنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە وەردەگرن، بۆ ئەمەش 100 پەڕلەمانتار واژوویان لەسەرکردووە بۆ جێگردنی ئەم پرۆژە یاسایە.

لەدڕێژەی قسەکانیشی ئاماژەشی بەوەکرد:" کە هەوڵمان نەداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕین، بەڵکو سەرکردەکانی کورد بەتەنیا دەیانەوێت لەگەڵ چەند بەرپرسێکی عێراقی ڕێبکەون، پارە وەرگرن، ئەگەر کوردستان نەوت نەنێری بۆ سۆمۆ ئێمە سکاڵا تۆماردەکەین.

ئەمەش دوایی ئەمە دێت، کە پێنجەشەمەی ڕابڕدوو پرۆژە یاسایی قەرزکردن بەبێ کورد پەسەندکرا، بەپێی ئەم یاسایەش هیچ هاوکاریەك بەهەرێم ناگات و لەو بەشە بوودجە بێبەش دەبێت.
2322 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2020 11:12:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ