هەمەڕەنگ
ده‌ست نیشان كردنی‌ كه‌سایه‌تییه‌ خراپه‌كان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
چۆن كه‌سایه‌تی‌ خراپ له‌خۆت دوور ده‌خه‌یته‌وه‌ ؟ هه‌ریه‌كه‌مان پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ ژیانمانه‌وه‌ بزانین تا چه‌ند باشن وایان چۆن بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا خراپه‌ به‌لاَم خۆی‌ زۆر  باش نیشانی‌ تۆی‌ داوه‌ .

چۆن كه‌سایه‌تییه‌ خراپه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌یت :-
* ده‌رباره‌ی كه‌سێك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ كه‌ هه‌ردوتان ده‌یناسن، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌ وه‌سفه‌كانیاندا به‌ باش یان خراپ، زۆرینه‌ی كاته‌كانیش درۆ ده‌كه‌ن.
* داوای لێبكه‌ ورده‌كاری ژیانی باس بكات، كه‌سانی خراپ به‌گشتی ورده‌كاریه‌كانی ژیانیان ده‌شارنه‌وه‌.
* ئارامی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تاقیبكه‌ره‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ درۆ خۆیان باش نیشان ده‌ده‌ن ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌و به‌رگه‌وه‌ بمێننه‌وه‌.
* سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ چۆن كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ ده‌یه‌وێت، به‌ گشتی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ سۆزی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌جوڵێنن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌و شته‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت.
191 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2020 11:35:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ