هەمەڕەنگ
زانیاری‌ له‌سه‌ر ڕووه‌كی‌ کچە باڵوێز
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

رووەکێکی دەوەنی و هەمیشە سەوزە باڵای ١-٣ م بەرز دەبێ و هەندێک تەرزیشی گرگنن (قزم) باڵایان ٦٠ سم دەبێت .

لەزستان گوڵ دەگرێ و گوڵی بچووکن و گەڵاکانی سەوزی تۆخن ودەماری گەڵاکان دیارن و لاسکی گەڵا واتە هەڵگری گەڵاکان رەنگیان سوورە . قەدی زۆر پتەو نییە گەر بریندار بکرێ لینجاوێکی شیری لێ دەردەهێنرێ .

لە پایز گەشەی باش دەبێ تاکوو زستان ٣٠-٤٥ سم گەشە دەکات دوایی لەزستان گەشەی دەوەستێ ، حەزی لە تیشکی خۆری راستەوخۆ نییە ، بەڵکوو لەبەر سێبەر گەشەی باشە بەومەرجەی رووناکی هەبێت .لەپلەی گەرمی ١٥-٢٥ گەشەی باشە ، بەڵام بەرگەی پلەی بەستن ناگرێت . ئاودانی لەهاویندا هەفتەی دووجار بۆبکرێ و لە زستان ٧-١٠ رۆژ جارێک .
بە تۆو زۆر دەبێت ، هەروەها بە قەلەمی لابەلای ٥-٦ گەڵای پێوەبێت ، لەشووێنێکی شێدار و گەرم لەناو خانووی نایلۆنی زۆر دەکرێ . بەبرالە (خلفە)ش زۆر دەکرێ .
136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2020 11:13:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ