کۆمەڵایەتی
خاتره‌ به‌هۆی‌ خولیای‌ بۆ كاركردن هه‌ردوو چاوی‌ ده‌رهێنرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خاتره‌ی‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵ خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ حه‌زی به‌ كاركردن كردووه‌، به‌ڵام باوكی نه‌یویستووه‌ كاربكات و ڕێگری لێكردوه‌ ، تێپه‌ڕبوونی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ له‌بیر ناباته‌وه‌ .

هه‌ربۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیس داده‌مه‌زرێت.

خاتره‌ ده‌ڵێت:"زۆربه‌ی كات كاتێك ده‌چوومه‌ سه‌ركار باوكم چاودێری ده‌كردم"

" ڕۆژێك پاش ته‌واوبوونی كاره‌كه‌م و له‌كاتی ڕۆشتنه‌وه‌ بۆ ماڵ، كه‌سێك له‌ نزیكم ده‌ڕۆیشت لام گوماناوی بوو و دوو كه‌سیش به‌ ماتۆڕێكه‌وه‌ به‌ره‌و ڕووم ده‌هات، له‌ ساتێكدا هه‌رسێكیان به‌ چه‌قۆ هێرشیان كرده‌ سه‌رم له‌ هۆش خۆم چووم"

دوای ئه‌وه‌ی خاتره‌ ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، دكتۆره‌كان سه‌ره‌تا پێی ناڵێن له‌مه‌ودوا ناتوانێت ببینێت به‌ڵكو پێی ده‌ڵێن نابێت ئه‌و برین پێچه‌ی چاوت لێبكرێته‌وه‌ تا به‌ ته‌واوه‌تی ساڕێژ ده‌بێت.

خاتره‌ ده‌ڵێت:"پاش ماوه‌یه‌ك خۆم هه‌ستم كرد ته‌واو چاوه‌كانم له‌ده‌ستداوه‌ و ناتوانم ئیتر ببینم"

پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ باوكی ده‌ستگیرده‌كات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ئه‌و 3 كه‌سه‌ی به‌كرێگرتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی كردووه‌ كاركردنی كچه‌كه‌ی ئه‌تك كردنی شه‌ره‌فی ئه‌وه‌.

له‌ ئێستادا خاتره‌ له‌ كابول ده‌ژی و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت دایكیشم په‌یوه‌ندیم پێوه‌ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سكاڵام له‌سه‌ر باوكم تۆماركردووه‌ و له‌ زیندانه‌ ئێستا باوكم.

ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئێستاش بتوانم چاره‌سه‌ر بۆ چاوه‌كانم بدۆزمه‌وه‌ ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌م.
311 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2020 11:08:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ