ئابوری
به‌غدادده‌ستی‌ كرد به‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
حكومەتی عیراق دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی 10ی فەرمانبەرانی بەبێ پاسكەوت و لێبڕین دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەمی 2020 بانكی‌ رافیدەینی‌ عیراق رایگەیاند دەستیانكردوە بە دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی 10ی فەرمانگە حكومییەكان.

بانكی‌ رافیدەینی‌ عیراق دەشڵێت: دەستكراوە بەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ ئەو فەرمانگە حكومییانەی‌ بودجەكانیان گەیشتوەتە بانك.

داواشی‌ لەو فەرمانبەرانە كردوە كە بەنامە ئاگاداردەكرێنەوە، سەردانی‌ لقەكانی‌ بانكەكەو دەروازە ئەلیكترۆنییەكانی‌ دابەشكردن بكەن بۆ وەرگرتنی‌ مووچەكانیان.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەبێ پاشكەوت و لێبڕین لەكاتێكدایە كە فەرمانبەرانی هەرێم چوار مووچەی 2020یان وەرگرتوە كە سیانیان بەلێبڕینی 21% و 18% بووەو 5 مووچەی تەواویشیان پاشەكەوت كراوە.
213 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/16/2020 9:02:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ