هونەر
تامر حوسنی‌ دوای‌ 8 ساڵ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیاده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 تامر حوسنی دوای‌ 8 ساڵ له‌ هاوسەره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه‌.

بەسمە بوسیل کە بۆ ماوەی 8 ساڵ هاوسەری تامر حوسنی بو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وتی، من و تامر حوسنی ماوەیەک لەیەک دورکەوتوینەتەوە و لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆئەوەی بە فەرمی لەیەکتر جیابینەوە.

داواشی لە هەوادارەکانی کرد رێز لە هەستەکانیان بگرن و لە هیچ وێنە و ڤیدیۆیەکی تامر حوسنی تاگی نەکەن.

بەسمە دوای 40 خولەک ئەم بڵاوکراوەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سڕییەوە و دواتر هیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر بڵاونەکردەوە.

تامر لەدایکبوی ساڵی 1977، دایکی سوریە و باوکی میسریە، سەرەتاکانی تەمەنی منداڵی لە وێستگەکانی بەنزین و سوپەرمارکێتەکان و سەرشەقامەکان کاردەکات، بەڵام بە هاوکاری هاوڕێیەکی دایکی خوێندن تەواودەکات و دەچێتە بەشی راگەیاندن.

لەگەڵ خوێندنی زانکۆدا دەست بەکاری هونەریی دەکات، لە ئێستادا یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست و بەهۆی پڕۆژەیەکی خوێنبەخشینەوە ناوی چوە نێو کتێبی گینسەوە.

لە ساڵی 2012 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ بەسمە بوسیل پێکهێنا، خاوەنی سێ منداڵن بەناوی تالیا و ئامایا و ئادەم.

207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2020 11:37:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ