زانست
ئایا ته‌ڕ بوونی‌ موبایل له‌نێو برنج ووشك ده‌بێته‌وه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان دوای‌ ته‌ڕبوونی‌ موبایله‌كانمان ڕاسته‌وخۆ ڕێگه‌یه‌كی‌ باو ده‌گرینه‌ به‌ر ئه‌ویش مۆبایله‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ نێو برنجه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌م ڕێگه‌ زۆرێك له‌ئێمه‌ به‌كارمان هێناوه‌ و هه‌ست ده‌كه‌ین مۆبایله‌كه‌ ووشك ده‌كاته‌وه‌ ،  به‌لاَم ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ رێگه‌ی‌ ووشك كردنه‌وه‌ی‌ موبایل ده‌كه‌وین :-

*برنج به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ئاوی‌  نێو مۆبایله‌كه‌ت هه‌ڵنامژێت و ناتوانێت زیانه‌كانی ته‌ڕبوونی به‌شی ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت كه‌مبكاته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ژه‌نگ و ڕزینی به‌شی ناوه‌وه‌.
*له‌بری دانانی له‌نێو برنج دا ڕێگه‌ بده‌ له‌به‌ر هه‌وادا وشك ببێته‌وه‌.
*ڕاسته‌وخۆ مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌
*به‌ پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ یان كلێنس وشكی بكه‌ره‌وه‌
*هه‌موو ئه‌و  پارچانه‌ی كه‌ ده‌كرێت لێك جیابكرێته‌وه‌ ده‌ری بێنه‌ و وشكی بكه‌ره‌وه‌.
*هیچ شتێك به‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ مه‌كه‌ وه‌ك كێبڵی شه‌حن و هێدفۆن.
*ده‌توانی‌ پاش جیاكردنه‌وه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ به‌هه‌وای‌ گه‌رمی‌ (ووشكه‌ره‌وه‌ی‌ قژ) وشكی‌ بكه‌یته‌وه‌ .
176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/14/2020 10:29:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ