هەواڵ
كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وتەبێژی فەرمی حكومەتی عیراق كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە پەسەند كردنی یاساكە مووچەی مانگەكانی دیكە زامن دەكات.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: ئەگەر لە كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ‌ چوار شەممە  پەرلەمانی عیراق پڕۆژە یاسای قەرز بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی پەسەند بكات ، ڕۆژی پێنج شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

ڕاشیگەیاند: یاسای قەرز بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دەبێتە هۆی زامن كردنی مووچەی مانگەكانی داهاتوو.

ئاشكراشیكرد: تا پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ ھەموو مانگێک ٣٢٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرن.

باسی لەوەشکرد: سەرۆک وەزیران جەختی كردوەتەوە، كە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت و لەكۆتایی مانگیشدا مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت، ئەگەر  پەرلەمان بریاری وەرگرتنی قەرزی ناوخۆی پەسەند بکات.
1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/11/2020 9:41:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ