تەندروستی
جووڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ هێووربوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌و ده‌روون
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ڕۆژانه‌ به‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ به‌كاركردن و ئیش و جه‌نجاڵییه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌ ، به‌گشتی‌ هه‌ست به‌ ماندوێتی‌ جه‌سته‌و ده‌روون ده‌كه‌یت ، هه‌ربۆیه‌ چۆن یارمه‌تی‌ خۆت ده‌ده‌یت بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌و ده‌روون.

هه‌وڵ بده‌ هه‌موو ڕۆژێك ته‌نها یه‌ك خووله‌ك ئه‌م جووڵه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌یت :-

له‌سه‌ر پشت ڕاكشێ‌ و ئه‌ژنۆكانت له‌باوه‌ش بگره‌ و توند به‌ سنگته‌وه‌ بیگوشه‌ ، ئاگاداربه‌ نابێت كه‌مه‌ر یان شانه‌كانت له‌زه‌وی‌ به‌رز بێته‌وه‌ ، یه‌ك خووله‌ك له‌م باره‌دا بمێنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ناسه‌ی‌ قووڵ  وه‌ربگره‌ .

ئه‌م كرداره‌ ئارامت ده‌كاته‌وه‌ و سترێس كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌رس كردن و ئیشی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ باشتر ده‌كات.


154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/10/2020 10:55:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ