تەندروستی
بزانه‌ بۆچی‌ توشی‌ ئازاری‌ پشت بویت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
چه‌ند خویه‌ك ڕۆژانه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ین  زیان به‌ ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌تایبه‌تیش بڕبڕه‌كانی پشت ، ئه‌و خووانه‌ی ڕۆژانه‌ش ئه‌مانه‌ن:

١-چه‌مانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ له‌كاتێكدا بمانه‌وێت شتێك هه‌ڵبگرین:هێزێكی زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشت،هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی ئازار.
٢-نوستن له‌سه‌ر جێگای كۆن:به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان پێویسته‌ ئه‌و جێگای كه‌ له‌سه‌ری ده‌نویت له‌ ده‌ساڵ تێپه‌ڕنه‌كات، پاشان بگۆڕدرێت،بۆ پاراستنی ته‌ندروستی بڕبڕه‌كانی پشت.
٣-دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر: هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی ئازاری بڕبڕه‌كانی پشت،بۆیه‌ پێویسته‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌ ٣٠ خول تێنه‌په‌ڕێت.
٤-وه‌ستان به‌ شێوازێكی هه‌ڵه‌:به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چڕی ئێسكیان كه‌مه‌،هێزێكی زیاتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشتیان،ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازار .
٥-پێلاَوی‌ پاژنه‌ به‌رز: به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان پێویسته‌ پاژنه‌ی پێڵاو له‌ چوار سانتیمه‌تر زیاتر نه‌بێت،چونكه‌ زیان به‌ بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت.
242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/9/2020 11:28:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ