لێبڕینی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران کەمدهکرێتهوه
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوه لێبڕینی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران کەمبکاتەوە.
بەپێی زانیارییهكان ، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوه ، لێبڕینی مووچەی مانگی ١٠ فەرمانبەران لە ١٨% ەوە بۆ ١٥% کەمبکاتەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی ٢ و ٣ی ئەمساڵی بە رێژەی ٢١% و مانگی ٩ی بە رێژەی ١٨% بڕی.
مانگی پێشوو وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ٩ی ئەمساڵی بە لێبڕینی ١٨% دابەشکرد و تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ و ٧و ٨ ی ئەمساڵ دابەشنەکراوە.
|