ترافیک
هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ : واده‌ی‌ ئیش كردنی‌ كامێراى سه‌رپێچی‌ تیژڕه‌وه‌كان ئاشكراده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتوچۆی سلێمانی له‌ ئێستادا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچیی تیژڕه‌وی دیاریكرابێت، دوو پاتیشی‌ ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ر كاتێك بڕیاری كه‌وتنه‌كاریان بدرێت، پێشتر رایده‌گه‌یه‌نن.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌ واده‌ و شوێنی كه‌وتنه‌كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچیی تیژڕه‌وی له‌ شاری سلێمانی ده‌كرێت.

هه‌ر بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ناچار بوو رونكردنه‌وه‌ بدات و  ده‌ڵێت، هیچ واده‌یه‌ك بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچیی تیژڕه‌وی دیارینه‌كراوه‌، هه‌ر كاتێك به‌ فه‌رمی بڕیاری كه‌وتنه‌كاری كامێراكان بدرێت، چه‌ند رۆژێك پێشتر رایده‌گه‌یه‌نین. 

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، واده‌ و شوێنی كه‌وتنه‌كاری كامێرا جێگیره‌كان له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ و رادیۆی "ترافیك ئێف ئێم"ـه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/1/2020 10:08:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ