هەواڵ
یه‌كه‌م ڕۆژی‌ باران بارین دیاریكرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
کەشناسێکی پێشکەوتووی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئاسمانی عێراق بە گشتی دەبێتە هەور و لە شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی دووشەممەشەوە، یەکەم حاڵەتی نمەباران لە باکوری وڵات (هەرێمی کوردستان) و ئەنبار و نەینەوا دەستپێدەکات و دواتریش ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، کەشناسی پێشکەوتووی عێراق رایگەیاند: زۆرینەی نمونەکانی کەش و هەوا گریمانەی ئەوە دەکەن کە چانسی بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا دەبێت.

دەشڵێت:"لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئه‌مڕۆوه‌  بۆ چەند رۆژێک ئاسمانی شارەکان هەوراوی دەبن و یەکەم حاڵەتی وەرزی بارانبارین دەستپێدەکات لە سبه‌ینێ‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ و بەرەبەیانی دووشەممەوە نمەباران لە رۆژئاوای ئەنبار و نەینەوا و ناوچە دوورەکانی باکور دەستپێدەکات و دواتر ناوچەکانی تر دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە:هۆکاری بارانبارینەکەش، هاتنی شەپۆلێکی ساردە کە لە چینی ناوەڕاستی ئاسمان دەگۆڕیت بۆ پلەیەکی نزم و بەر رووی زەوی دەکەوێت و دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆی سەر شێ و بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی سودان و ئەو بایە بەهێزەی لە دوورگەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کاردانەوەی دەبێت".

لەبارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە باس لەوەدەکات، باران لە ناوچەکانی باکوری وڵات دەبارێت وەک ئەوەی پێشبینیدەکرێت، شارەکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراقیش هەر بارانیان لێدەبارێت.
1262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2020 10:40:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ