زانست
سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی سامسۆنگ كۆچی دوایی كرد.
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی روسیا توده‌ی كه‌ ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لی كون هی، سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی سامسۆنگ له‌ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا له‌ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی له‌سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشور كۆچی دوایی كرد.

له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌ ناوبراو له‌ساڵی 2014-ه‌وه‌ جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه‌ و به‌كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كۆچی دوایی كردوه‌.

له‌مانگی ئایاری 2014، لی كون هی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌هۆش خۆی چوو ره‌وانه‌ی ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی كرا له‌نزیكی ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌و كاته‌وه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه‌ به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

لی كون هی، له‌ساڵی 1942 له‌دایكبوه‌ و له‌ساڵی 1987-ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی گروپی كۆمپانیاكانی سامسۆنگ ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای مردنی لی بیۆنگ چولی باوكی كه‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌یه‌.
133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/25/2020 11:39:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ