هەواڵ
جەزای سەید مەجید..شەهیدانی ٨۷ ناسنامەی قارەمانێتی دەروازەی سلێمانین
 ئاڕاستە


ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی 5  جوامێری شارە خۆشەویستەكەماندا تێدەپەرێت كە گیانی خۆیان بەختكرد لە پێناوی نەتەوە و نیشتمانەكەیاندا و سەری بەرزییان نەوی نە كرد بەرامبەر سیاسەتە شۆڤینیەكانی بەعسی فاشی و بوونە سیمبول و ناسنامەی دەروازەی شاری سلێمانی. 

بۆ ئەو یادە شكۆمەندە، ئەمرۆ هەڤاڵ جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڤاڵانی  مەڵبەندی سلێمانی،لە دووریانی سەرچنار و لە شوێنی گوللەبارانكردنی ئەو 5 قارەمانە یادەكەیان بەرز ڕاگرت.

لە وتەیەكیشیدا ئاماژەیدا بەوەی 33سی و سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پێنج ڕۆڵەی جوامێری ئەم شارە خۆشەویستە، لەپێناو ئەو بیر و باوەڕەی خەباتیان بۆ دەكرد لەلایەن ڕژێمی لەناوچووەوە گولە باران كران، كورد بەمێژووی خۆی لەپێناو ئازادی خاك و نەتەوەكەیدا دەریایەك شەهیدی داوە و دژی سەرکوتکاری و لە ناوچون وەستاوەتەوە و بەردەوام بەپێوەبوە بۆ بەرگریكردن لە بەهاكانی، ئەمەش بە تەواوی لە شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە ڕابەرایەتی سەرۆك (مام جلال) لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا ڕەنگیداوەتەوە، ئەو یەكێتییەی كە خاوەنی چەندین داستانی خۆڕاگری بوو كە لێرەوە و بەخوێنی هەزارانی وەك ئەم شەهیدانە خۆری لەگەڵ خۆی هێنا و هەرەسی بە شەوەزەنگ هێنا. 

لێپرسراوی مەڵبەند ڕاشیگەیاند،ئەم پێنج شەهیدەی كە ئەمڕۆ و لەم شوێنەدا یادیان دەكەینەوە لە ڕۆژی 24/10/1987كاتژمێر11:45خولەك لەسەر دەستی بەناو پارێزگاری ئەوكاتی ڕژێمی لەناوچوی بەعس شێخ جەعفەر گولەباران كران، لێرەوە و پێتان ڕادەگەیەنم كە خوێنی ئاڵی بە ناحەق ڕژاوی ئێوە بە هەدەرنەچوو سەرباری سەرنجەكانمان لەسەر سیستەمی حوكمڕانی ئێستا خاوەن حكومەت و هەرێمێكی دانپێدانراوین و ئەم حكومەتەش بەرهەمی خوێنی ئەم شەهیدانەیە.  

هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ڕاشیگەیاند،لە كۆتاییدا جارێكیتر سەری ڕێز بۆ گیانی پاكی هەریەكە لە شەهیدان (شەهید جلال عبدولڵا. شەهید علی حمە ڕەحیم. شەهید تاریق قادر. شەهید بەرهەم عومەر. شەهید كەمال محمود) و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان دادەنەوێنین.

96 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2020 4:57:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ