هەواڵ
هه‌ولێر : سێ‌ كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی‌ سێ كه‌سی له‌ گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د راگه‌یاند، به‌ تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی كێشانی ماده‌كاندا گیراوه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د، سێ كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ك.ش.ھ) به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه‌.

وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێداوه‌، تۆمه‌تباران كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیاندا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان له‌ ده‌ست گیرا، ده‌ست به‌سه‌ر مادده‌كان و كه‌لوپه‌له‌كان و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیاندا گیراوه‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان رێكخراوه‌ و به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبه‌ره‌كان له‌ یاسای سزادان، راگیراون.
88 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2020 11:44:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ