هەواڵ
عێراق پاش پێنج ساڵ گه‌شته‌كانی‌ بۆ ئه‌وروپا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پاش پێنج ساڵ لە راگرتنی‌ گەشتەکانی‌ بۆ ئەوروپا، کۆمپانیای‌ فڕۆکەوانی‌ عێراقی‌ لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە گەشتەکانی‌ بۆ چەند وڵاتێکی‌ ئەوروپا دەکاتەوە.

بەلسەم سامر نوێنەری‌ کۆمپانیای‌ نیشتیمانی‌ فڕۆکەوانی‌ عێراقی‌ رایگەیاند: کۆمپانیاکە گەشتەکانی‌ لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا و دانیمارک و بەریتانیا دەستپێدەکاتەوە و ئەوەش، پاش واژۆکردنی‌ گرێبەستێکی‌ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای‌ ئێر ئێکسپلۆرەر دێت.

راشیگەیاندووە: لە سەرەتای‌ مانگی‌ کانونی‌ یەکەمی‌ ئەمساڵدا، چوار گەشت لە ئەڵمانیاوە دەستپێدەکات و گەشتێکیش لە کۆپنهاگنی‌ پایتەختی‌ دانیمارک و دانەیەکی‌ دیکەکیش لە لەندەنی‌ پایتەختی‌ بەریتانیاوە ئەنجامدەدرێت.

باسی‌ لەوەشکردووە:واژۆکردنی‌ گرێبەستە نوێکە پاش سەردانی‌ وەزیری‌ گواستنەوە و شاندی باڵای عێراق دێت بۆ بەرلینی‌ پایتەختی‌ ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی‌ دیکەی‌ ئەوروپا.

لەساڵی‌ ٢٠١٥ەوە، بەهۆی‌ رەچاونەکردنی‌ مەرجە سەلامەتیەکان، گەمارۆی‌ گەشتە ئاسمانییە راستەخۆکان خراوەتە سەر گەشتەکانی‌ کۆمپانیای‌ نیشتیمانی‌ فڕۆکەوانی‌ عێراق بۆ وڵاتانی‌ ئەوروپا و بە پێچەوانەشەوە.
210 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2020 11:02:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ