هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران دەستپێدەكات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ڕایدەگەیەنێت ، " موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ دواناكه‌وێت‌ و دوو ڕۆژى دیكه‌ش دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات".

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران دەستپێدەكات.

 

هاوکات لای خۆشیەوە جەمار كۆچەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" دابەشکردنی موچەی ئه‌م مانگه‌ى فەرمانبەران وەک مانگی ڕابردوو دواناکەوێت‌و پێشبینیدەکرێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا دەست بەدابەشکردنی بکرێت". 

 

هەروەها بەپێی بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بێت، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە ٣٢٠ ملیار دینارە ڕەوانەی هەولێر دەكرێت.

 

2404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2020 10:42:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ