ئابوری
له‌باره‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  دواكه‌وتنی‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌  به‌ نایاسایی‌ ناوبرد  و ئه‌و كاره‌ زیان به‌ نزیكه‌ی‌ 15 ملیۆن هاوڵاتی‌ ده‌گه‌یه‌نێت.  

جه‌مار كۆچه‌ر، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق له‌ كاتی‌ خۆیدا مووچه‌ خه‌رج بكات و ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی‌ له‌ مانگی‌ ئه‌یلول ڕوویدا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

وتیشی: دواكه‌وتنی‌ موچه‌ زیان به‌ شه‌ش ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی‌ له‌ كه‌رته‌ تایبه‌ته‌كان ده‌دات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نیمچه‌ ته‌واو پشت به‌ پاره‌ی‌ موچه‌ ده‌به‌ستن.  

ده‌شڵێت: " هه‌نگاوی‌ دواخستنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ نایاساییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ به‌ جدی‌ وه‌ربگرێت و به‌ ئه‌ركی‌ ته‌واوی‌ خۆی‌ هه‌ستێت بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌."
421 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/19/2020 11:33:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ