هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ : شه‌قامی‌ 150 مه‌تری‌ هه‌ولێر نزیكی‌ ته‌واو بوونه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دواین زانیاری لەسەر قۆناغەكانی تەواوكردنی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: کارکردن لە شەقامەكە بەردەوامە و ئەو بەشەی كاری تێدا دەكرێت، بەرەو تەواوبوون دەچێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری‌ هه‌رێم له‌ ڕاگەیەندراوێكدا كه‌ ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌: سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری خێرای شاری هەولێر كۆی پرۆژەكە بەسەر پێنج قۆناغ دابەش بووە قۆناغی یەكەم كە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، بە دوو بەش تەواو دەبێت، بەشی یەكەم، لە رێگەی شەقڵاوە بۆ رێگەی بەحركە لە 8ی ئەیلوولی 2019 دەستیپێكردووە، بەدرێژایی 9.5 كیلۆمەتر تا كۆتایی ساڵ تەواو دەبێت، ئەم بەشە پێكهاتووە لە 2 ئینتەرچەینج و 8 ئۆفەرپاس و 6 ئەندەرپاس و 3 یوتێرن فلای ئۆڤەر و 3 پردی پەڕینەوەی پیادە.

ئاماژە بەوەش كراوە: بەشی دووەمی ئەم قۆناغە لە رێگەی بەحركە بۆ گۆپاڵە، درێژییەكەی 6 كیلۆمەترە. پێكهاتووە لە دوو ئینتەرچەینج كە یەكێكیان بە رێگەی گۆپاڵ-دهۆك و ئەوی تر بە رێگەی ئۆتۆبانی هەولێر-زاخۆ دەبەسترێتەوە.

132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2020 8:54:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ