هەواڵ
لیوا چەتۆ ساڵح بۆ قایمقامە لەپۆست بەخشراوەكان: داكۆكیكاری راستەقینەتان دەبم
 ئاڕاستە
رۆژی (17/10/2020)، چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو قایمقامانەدا كۆبۆوە كە لەپۆستەكانیان بەخشراون، بریكاری وەزارەت پێی ڕاگەیاندن ویستمان لەڕێی ئەم كۆبونەوەیەوە پێتان بڵێین كارەكانی ڕابردووتان جێگەی ڕێزە لامان، بۆ ئێوەش كەئێستا لەپۆستدا نەماون ئێمە خەمخۆر و داكۆكیكاری ڕاستەقینەتان دەبین.
‎لەبارەی دووبارە كاندیدبوونەوە و پڕكردنەوەی پۆستەكانی حكومەت، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند ئێوە پڕ ئەزمونن لەبەڕێوەبەریی و كاری ئیدارییدا، بۆ هەر پۆستێك جێگە هەبێت داكۆكیتان لێدەكەین تا ئێوەی بەخشراو لەپۆستەكانتان بخرێنەوە سەركار.
قایمقامەكانیش لای خۆیانەوە سوپاسی چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆیان كرد كە ئەم دەرفەتەی بۆ ڕەخساندوون تا لەنزیكەوە كێشەو داواكارییەكانیان بگەیەننە یەكێك لە لێپرسراوە باڵاكانی حكومەت، ڕاشیانگەیاند كەلەماوەی سێ ساڵی بەخشینیان لەپۆستەكانیان بۆ یەكەم جارە دەرگای كۆبونەوەیان بەڕوودا دەكرێتەوە.

125 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2020 5:59:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ