هەمەڕەنگ
چا به‌تاڵی‌ بخۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سێ‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا له‌نێو كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌واریدا بۆته‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی‌ باو له‌دوای‌ نان خواردنی‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانمان.

زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی چا ده‌خۆنه‌وه‌، بڕێكی زۆر شه‌كری تێدا ده‌تاوێننه‌وه‌ و وه‌ك ده‌وترێت چای شیرین ده‌خۆنه‌وه‌. به‌لاَم بێ‌ ئاگاین له‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند گرنگه‌ چا به‌تاڵی‌ بخۆیته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی‌ له‌دوای‌ خواردنی‌ ژه‌مێكی‌ قورس و چه‌وور .

توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ی چای به‌ تاڵی چه‌ندین سوودی ته‌ندرووستی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، له‌وانه‌:

*چا به‌تاڵی‌  رێژه‌ی شه‌كری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.
*رێگری له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن ده‌كات.
*دژه‌ ئۆكسانی جیاجیای تێدایه‌. چه‌ندین مادده‌ی تێدایه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریای زیانبه‌خش له‌ ده‌م و گه‌ده‌ی مرۆڤدا.
*پارێزگاری له‌ ئێسكی مرۆڤ ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات.
*مرۆڤ له‌ تێكچوونی گه‌ده‌ و قه‌بزی و ره‌وانی رزگار ده‌كات.
*پارێزگاری له‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ ده‌كات.
*یارمه‌تی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌دات و جوڵه‌ی خوێن ئاسان ده‌كات.
506 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2020 11:25:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ