وەرزش
له‌یه‌كه‌مین یارییدا برازیل سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور بۆ جامی جیهانی2022 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، برازیل له‌ یه‌كه‌مین یارییدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و توانی به‌ پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ بۆلیفیا بباته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی برازیل به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا خاوه‌ن یاریگه‌ به‌ 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 0 له‌ هه‌ڵبژارده‌ی میوانداری برده‌وه‌.

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل له‌لایه‌ن كۆتینهۆ، ماركینۆس، دو گۆڵ له‌لایه‌ن فیرمینیۆ و گۆڵێكیش هه‌ڵبژارده‌ی میوان به‌ هه‌ڵه‌ له‌خۆیان تۆماركرد و به‌وه‌ش برازیل سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.

پێشتریش له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئه‌مریكای باشوردا هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و هه‌ریه‌كه‌یان سێ خاڵی گرنگیان به‌ده‌ستهێنا.
112 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2020 10:54:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ