ترافیک
هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕووداوه‌مه‌ترسیداره‌كانی‌ بلاَوكرده‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ ئاماری 24 كاتژمێری رووداوه‌كانی هاتوچۆی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ مه‌ترسیداره‌.

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ، شه‌ش ڕوداوی هاتوچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراوه‌ كه‌ پێنج ڕووداو له‌ده‌ره‌وه‌ی شار و دانه‌یه‌كیان له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی تۆماركراوه‌".

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ ده‌شڵێت: "له‌و ڕووداوانه‌دا 8 هاوڵاتی بریندار بوون و 2 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان پابه‌ندی یاساو ڕێنمایه‌كانی هاتووچۆبن.
94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2020 10:29:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ