هەواڵ
سێ کەس هاوڵاتییەک دەفڕێنن بۆباخێک
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ
سێ تۆمەتبار هاوڵاتییەک دەفڕێنن بۆ باخێک لە مێرگەپان و لە ۱۹ شوێنەوە برینداری دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "لەبەرواری ١-١٠-٢٠٢٠  چەند تۆمەتبارێک بەفێڵ هاوڵاتی (م. ع. ق) دەبەنە باخێک لەسنوری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتیەکەو یٔەشکەنجەدان و سوکایەتی کردن پێی و تاشینی سەری، بەشێوەیەک بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی ١٩ برینداری بەجەستەیەوە هەیە".
ڕاشیگەیاندووە"پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی ١٢ کاتژمێردا دەستگیربکەن، بەناوەکانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) کە هەستاون بەیٔەنجامدانی یٔەم تاوانە".
 ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەیٔێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.

2125 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/5/2020 11:31:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ