کۆمەڵایەتی
بێ‌ ترس ئه‌م نیشانانه‌ی‌ تێدا بوو هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕه‌نگه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سێك بۆ هاوسه‌رگیری‌ كارێكی‌ ئاسان نه‌بێت ، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ له‌و كه‌سه‌ی‌ به‌رامبه‌ردا سه‌ره‌نجت ڕابكێشێت و وات لێ‌ بكات هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت گونجاوه‌ بۆت و ئاره‌زوو بكه‌یت هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ بكه‌یت.

ماڵپه‌ڕی‌ "بوزكیتو" كۆمه‌ڵێك له‌و نیشانانه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو پێویست به‌دوودڵی‌ ناكات بۆ ئه‌نجامدانی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵی‌.

*رێز له‌ دایك و باوكت بگرێت به‌جۆرێك وه‌ك باوانی خۆی سه‌یریان بكات

*به‌ ره‌فتاره‌كانت هه‌رچییه‌ك بكه‌یت هیچ شه‌رمه‌زار نابێت و سه‌رزه‌نشتت ناكات

*گرنگی به‌ته‌ندروستیت ده‌دات و پێی خۆش نییه‌ به‌ ناساغی بتبینێت

*ئه‌گه‌ر كارێك بكه‌یت و باش نه‌بێت كۆنترۆڵی توڕه‌ییه‌كانی ده‌كات و لێت بێزار نابێت

*رێز له‌ بیروڕاكانت ده‌گرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌كانی بێت

*به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌توانێت فرمێسك و بێتاقه‌تییه‌كانت نه‌هێڵێت.
466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/4/2020 11:26:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ