ترافیک
به‌هۆی‌ شێلانه‌وه‌ كه‌سێك گیانی‌ له‌ده‌ستدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند ، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ جۆری شێلان، هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، و داوا له‌ شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتوچۆبن و خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونی‌ كرده‌وه‌ : "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری شێلان له‌ دوو سایدی ده‌روازه‌ نزیك گه‌راجی گشتی سۆران كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئه‌لێنترا خۆی كێشاوه‌ به‌ كه‌سێكی پیاده‌ڕۆ كه‌ ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵ و دانیشتووی سۆران ــ بابشتیان بووه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا".

ده‌شڵێت: "لێره‌دا داوا له‌ شۆفێرو هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له‌ سه‌رپێچی و لێخوڕینی خێراو و هه‌ڵه‌ و بێئاگایی و مه‌ترسیدار، كه‌سانی پیاده‌ڕۆ له‌كاتی په‌رینه‌وه‌یان له‌ شه‌قام زۆر به‌ وشیاری تێپه‌ربوون ئه‌نجامی بده‌ن بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی خۆیان هاوڵاتیان چونكه‌ له‌م ماوه‌یه‌ ژماره‌ی رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر و قوربانی و له‌ گیانله‌ده‌ستدان و بریندار بوون به‌راده‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ به‌تایبه‌ت حاڵه‌تی رووداوی شێڵان".
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/28/2020 10:58:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ