تەندروستی
چی‌ بكه‌ین تاجه‌سته‌مان ته‌ندروست بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتی‌ هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زووی‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست و ڕێك ده‌كه‌ین ، دوور له‌ نه‌خۆشی‌ درێژخایه‌ن و توش بوونت به‌ زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ كۆمه‌ڵێك خاڵی‌ گرنگ له‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ هیچ قورسی‌ تێدا نییه‌ و هه‌ریه‌كه‌مان ده‌توانین په‌یڕه‌ویی‌ بكه‌ین .

*پاك و خاوێنی‌ هه‌روه‌ك ده‌زانین بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شه‌ چونكه‌ به‌دوور ده‌بیت له‌گشت نه‌خۆشی‌ و میكرۆب و ڤایرۆسی.

*هه‌تا ده‌توانی‌ داو و ده‌رمان مه‌خۆ به‌تایبه‌تی‌ ده‌رمانی‌ ووریاكه‌ره‌وه‌ و یان ده‌رمانی‌ خه‌و .
*به‌ته‌واوی‌ له‌خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان دووربكه‌وه‌ره‌وه‌.
*زۆر كه‌م شیرینی‌ بخۆ ، ئه‌گه‌ر خواردیشت هه‌وڵ بده‌ زوو زوو نه‌یخۆیت و زۆر كه‌م بیخۆ.
*ئاو له‌هه‌موو خواردنه‌وه‌یه‌ك باشتره‌ ، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ئاوی‌ پێویست بخۆره‌وه‌ .
*شه‌وان زوو بنوو و به‌یانیان زوو هه‌سته‌ تا له‌ش چالاك بێت ، هه‌وڵ بده‌ شه‌وان حه‌وت  بۆ هه‌شت كاتژمێر بخه‌ویت بۆ حه‌ساندنه‌وه‌ی‌ له‌شت .
*له‌هه‌مووی‌ گرنگتر وه‌رزش كردن له‌بیر مه‌كه‌ ، چونكه‌ وه‌رزش به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌پێی‌ مه‌جالی‌ خۆت ڕۆژانه‌ و یان شه‌وان چه‌ند خوله‌كێك ته‌رخان بكه‌ بۆ وه‌رزش و جووڵه‌ی‌ له‌ش.
70 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2020 11:39:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ