ئابوری
له‌یه‌ك هه‌فته‌دا موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا دابه‌شبكرێت.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلول لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگی نیسان (چوار) راده‌گه‌یه‌نن و له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران موچه‌كانیان پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكردوه: له‌م هه‌فته‌یه‌دا 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته‌ هه‌رێم، بۆیه‌ ده‌توانن به‌ یه‌ك هه‌فته‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كورستان زیادیكردوه‌ و پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتیش ئاماده‌یه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش دوو مانگ له‌ بڕینی 21% له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مانگی نیسان لێبڕینه‌كه‌ ده‌بێته‌ 18%.
1327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2020 9:18:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ