هەمەڕەنگ
ئه‌و كاروكردارانه‌ چین كه‌نابێت به‌گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ ئه‌نجامی‌ بده‌یت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ هه‌ن كه‌نابێت به‌گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ بیانخۆیت و یان كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ نابێت به‌برسێتی‌ ئه‌نجامی‌ بده‌یت زیانت پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ربۆیه‌ لانی‌ كه‌م  شیر یان كه‌مێك هه‌نگوین بخۆیت له‌شت ووزه‌ وه‌رده‌گرێت.

- نابێت حه‌بی دژه‌ هه‌وكردنی وه‌ك ئه‌سپرین و پانادۆڵ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخۆیت، گه‌ر ناچار بویت ده‌توانیت له‌ جیاتی ئاو به‌ شیره‌وه‌ بیانخۆیت.
- خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ پاش نییه‌، گه‌ر ناتوانی له‌ به‌یانیاندا ئه‌م كاره‌ وازلێبهێنیت كه‌مێك كرێم یان شیر بكه‌ره‌ قاوه‌كه‌وه‌.
- خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ كاریگه‌ریه‌كه‌ی دوو هێندا زیاد ده‌كات و زیانی بۆت هه‌یه‌.
- خواردنی بنێشت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ كاره‌ ناته‌ندروسته‌كان.
- خه‌وتن به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت پشووی ته‌واو وه‌رنه‌گرێت، به‌ر له‌ خه‌وتن كوپێك شیر به‌ كه‌مێك هه‌نگوینه‌وه‌ بخۆ.
- نابێت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌وه‌ وه‌رزشی قورس بكه‌یت، ده‌توانیت بۆنمونه‌ ١٠ خوله‌ك به‌پێ بڕۆیت.
- له‌ سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ شه‌ربه‌تی میوه‌ ترشه‌كان مه‌خۆره‌وه‌، زیانی بۆ گه‌ده‌ هه‌یه‌.
- له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ ده‌مه‌بۆڵه‌ مه‌كه‌،  چونكه‌ واده‌كات خراپتر به‌شه‌ڕ بێن و برسێتی‌ تووڕه‌ی‌ زیاتر ده‌كات .
292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2020 11:14:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ