هەواڵ
بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌كازمییه‌وه‌ بۆ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

به‌ مه‌به‌ستی‌  سنووردانان بۆ گه‌نده‌ڵی‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی ده‌روازه‌كان دروست ده‌كات.

عومه‌ر وائیلی‌، سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان راِیگه‌یاند، له‌پێناو دانانی‌ سیستمێكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ بۆ رێوشوێنه‌ گومرگییه‌كان، لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌مید عزی‌، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دروستده‌كرێت و چه‌ند لقێكی ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ سنوردانان بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵی‌ داهات، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كارا ده‌كه‌ن.

دانانی سیسیمی ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، به‌ فه‌رمانی كازمی، ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری عێراق كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌.

611 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2020 10:42:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ