هەواڵ
وه‌زیری‌ بازرگانی‌:له‌بری‌ به‌شه‌خۆراكی‌ مانگانه‌ پاره‌ ده‌درێته‌ هاولاَتیان
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزیری بازرگانی عێراقی هۆكارەكانی دواكەوتنی پێدانی ماددە سەرەكییەكانی خۆراك بە هاوڵاتیان لەرێگای بریكارەكانەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت هۆكارەكان زۆرن.

عەلا ئەلجبوری ، وەزیری بازرگانی عێراقی رایگەیاند: كۆمەڵێك هۆكار هەن بۆ دابەشنەكردنی كەل و پەلی خۆراكی مانگانە ، لەسەرووی هەموویانەوە قەیرانی داراییە كە عێراق و سەرجەم وڵاتانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە گرتۆتەوە".

وتیشی : " بەرنامەیەك هەیە بۆ ئەوەی لەبری دابەشكردنی ماددە سەرەكییەكان پارە بدرێتە هاوڵاتیان كە ئەمە هێشتا بریاری كۆتایی لەسەر نەدراوە".

دەشڵێت : " پرۆژەیەكمان هەیە بۆ ئەوەی سیستەمی پسوولەی كاغەزی بگۆرین بۆ پسوولەی ئەلیكترۆنی ، ئەوكاتە زۆر كێشە كۆتایی دێت ، دەتوانرێت باشتر كەل و پەلی خۆراك و هاوكارییەكان بەدەستی هاوڵاتیان بگات".

لەكۆتایی لێدوانەكەیدا وەزیری بازرگانی رایگەیاند : " هەوڵدەدەین بەخێراترین شێوە كێشەكان چارەسەر بكەین و رەزامەندی سەرەتایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانمان وەرگرتووە لەبارەی دابەشكردنی كەل و پەلی خۆراك و خێراكردنی پرۆژەی پسوولەی ئەلیكترۆنی".
543 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2020 9:26:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ