ئابوری
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
هەر چەندە زیاتر لە ٣٠ رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵدا تێدەپەرێت وابریارە لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بكرێت.


شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند" بە پێی ڕێکەوتنەكان حكومەتی عێراق بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، هەموو كاتێكیش لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم ده‌نێردرێت". 

 ئاشكراشی كرد: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكەی بەغدا دەگات، چونكە لەم هەفتەیە عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.

دوو مانگ پێش ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات بەلێبڕینی ٢١% و جەختیشی كردەوە، كە بۆ یەك مانگ دەبێت، بەڵام دواتر حكومەت پەشیمان بووە و مووچەی مانگی سێشی هەر بەو لێبڕینەوە دابەش كرد.
2398 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/20/2020 10:19:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ