هەواڵ
وه‌زیری‌ دارایی‌:له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ بڕیارێكی‌ ده‌ركرد
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بە بڕیارێکی وەزیری دارایی هەرێم و بەمەبەستی نەمانی قۆرخکاری لەبازاڕدا، لەمەدوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.

 بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، لەمەدوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت و سەرجەم بانکە ئەهلیی، کۆمپانیا و نوسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو دەتوانن بەژدار بن، لە پرۆسەی کڕینی ئاشکرا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.

بەپێی راسپاردەکەی وەزیری دارایی هەرێم، ئەم هەنگاوە لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتیدایە.
797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2020 11:43:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ