هەواڵ
موچه‌ی‌ 5 مانگ ده‌درێت به‌ ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ هه‌رێم
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پاره‌ی پێنج مانگی به‌رێوه‌به‌رایتییه‌ فیدرالییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت و مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە دەدرێت.

ئومێد شێخ محەممەد عیسا، نوێنەری رەگەزنامەی گشتیی هەرێمی کوردستان لە بەغداله‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌:"پارەی پێنج مانگ بۆ فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان كه‌ سه‌ر به‌ به‌غدان خەرجدەکرێت، کە بریتییە لە پارەی مانگەکانی (4 - 5 - 6 - 7 - 8) پارەکەش نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان".

پێشتریش لیوا(چەتۆ ساڵح) بریکاری وەزیری ناخۆی هەرێم رایگه‌یاندبوو لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە پەیوەندی پێوەکراوه‌ کە بەمزووانە (تمویل)ی موچەی مانگەکانی (4 - 5 - 6 - 7 - 8)ی بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکانی هەرێم ده‌كرێت و كارمه‌نده‌كان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (ڕەگەزنامە - پاسپۆرت - نشینگە - نوسینگەی زانیاری)ی هەرێمی کوردستان سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵیین و ته‌مویلی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌كرێت،به‌ڵام به‌هۆی گۆرانكاری له‌ سه‌رۆكوه‌زیران و ‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌دا كێشه‌ كه‌وتبوویه‌ ناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌.
647 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2020 9:07:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ