هەواڵ
پرسەنامەی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ ئەندامێکی مەڵبەندی سلێمانی
 ئاڕاستە


بۆکۆچی دوایی کادیری یەکێتی وئەندامی مەڵبەندی یەکی سلێمانی ،مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی  پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکە....

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو صالح حاجی ڕەشید 
بەڕێزان لێپرسراوو هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندی سلێمانی 


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوای هەڤاڵ (صاڵح حاجی ڕشیدی مەوکەبە)  ئەندامی مەڵبەند لەسنوری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیمان  بیست  بەوبۆنە خەمناکەوە بەناوی لێپرسراوی مەکتەب ولێپرسراوی بۆردوبەشەکان وئەندامانی مەکتەب وتەواوی  کادروکارمەندانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەوبنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین داواکارین لەیەزدانی مەزن ئارمی وسەبوری بەخانەوادەکەتان ببەخشێت وڕۆحی خوالێخۆشبوش بەبەهەشتی بەرین شادبکات. کاکە ساڵحی خوالێخۆش بوولەبنەماڵەیەکی کوردپەروەروشۆڕشگێڕ پەروەردەبوەو یەکێک بوە لەکادرە دیاروچالاکەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لەسنوری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی توانیویەتی دڵسۆزانە وچالاکانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردوە بەداخەوە بۆگیان لەدەست دانی 
اناللە وانالیەراجعون
   مەکتەبی ڕێکخستنی 
   یەکێتی نیشتمانی کوردستان

157 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2020 3:39:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ