هەواڵ
خێزانیكی‌ کورد لە بەغدا سەربڕدران
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



پزیشکی داد بڵاويکردەوە خێزانیكی‌ کورد  لە بەغدا سەربڕدران.

میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، كچێك لگه‌ڵ دایك و باوكی‌ سه‌ربردڕاون ، کچەکە ناوی شیلان داراـیە خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت. کچەکە دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".

157 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2020 9:41:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ