هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆده‌بێتەوە
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بڕیارە  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لەتەوەرەكانیش دیاریكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانە.


‌ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا تاوتوێی‌ چه‌ند پرسێكی‌ پەیوه‌ست به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پەیوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دەکرێ. 


هاوکات تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە شێواز و دیاریكردنی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە  بەلێبڕینی 21%، هەروەها گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ سه‌ردانی مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

 

94 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/16/2020 9:33:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ