هەواڵ
120 هەزار پەنجەماسی خرایە دەربەندی ڕانیەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 15 ی ئەیلولی 2020b بە ئامادەبوونی "بێگەرد تاڵەبانی " وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم (120,000 ) پەنجەماسی خرایە دەربەندی ڕانیەوە .
ناوبراو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند " ئێمە ئەمڕۆ وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم هاتوینەتە دەربەندی ڕانیە بە مەبەستی کردنەناوەی (120 ) هەزار لەپەماسی بۆ ناو ئاوی دەربەندی ڕانیە ، ئەمەش بە مەبەستی گرنگی دان و پەرەپێدانی سامانی ماسی لە هەرێم ، وە خۆشبەختانە لە ئێستادا  بەرهەمی ماسی خۆماڵی لە (%60 ) خواستی ناوخۆی پڕکردۆتەوە ئەوەی تر لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەکرێت " .
ناوبراو وتیشی " لە ئێستا بیرمان لە وە کردۆتەوە کارگەی لە قتونانی ماسی لە هەرێم بنیات بنرێت ،  لەماوەی ڕابردووشدا ئێمەوەک وەزاەت 180 هەزار لەپە ماسی ترمان بەسەر پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی و شوێنەکانی تر دابەشمان کردوە ، وە لە هەوڵ و پەرە پێدانی زیاتری ئەو کەرتەشداین کە سامانی ماسی گرنگی خۆی هەیە " .
ئەوەشی خستەڕوو " وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گرنگی بەتەواوی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و بەشەکانی تر دەدەین کە ئامانجی ئێمە پێشخستنی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی یە ، کە هەم جوتیاران و خەڵکی هەرێم سودمەند بن " .
121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2020 2:48:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ