هەمەڕەنگ
بۆخۆپارێزی‌ له‌كۆرۆنا هه‌موو ڕۆژێك میز ده‌خواته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ئه‌ستێره‌ی بۆلیوود و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هیندستان، ئاكشای كومار  بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا، هه‌موو رۆژێك 'میزی مانگا' ده‌خواته‌وه‌.

ئاكشای كوماری 53 ساڵ، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ گفتوگۆیه‌كی سه‌ر سۆشیال میدیا، له‌باره‌ی رێكلامكردن بۆ پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی له‌گه‌ڵ پیر گریله‌ری سه‌ركێشی به‌ریتانی، ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكرا كرد "هه‌موو رۆژێك بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا، میزی مانگا ده‌خۆمه‌وه‌".

كومار (كه‌ به‌ كه‌سایه‌تی راجو، به‌ناوبانگه‌) تاكه‌ هیندی نییه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئێستا به‌شێكی زۆری هیندییه‌كان پێیانوایه‌ میزی مانگا، سوودی چاره‌سه‌ریی له‌ دژی چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه‌، له‌ نێویاندا كۆرۆنا.

كومار به‌ پشتگیری تووندی ناریندرا مودی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان ناسراوه‌. سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، به‌ملیۆنان دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی میز و پاشه‌ڕۆی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌كات، كه‌ هیندییه‌ ئیمانداره‌كان به‌پیرۆز ته‌ماشایان ده‌كه‌ن، بۆ دروستكردنی چه‌ندین به‌رهه‌م و گیراوه‌ی پاشه‌ڕۆی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌، وه‌ك ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی جیاواز، له‌ نێویاندا، هه‌ویری ددان شووشتن.

ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن پێیانوایه‌، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌، رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ له‌ناوبردنی شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌. به‌ڵام تائێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی، ئه‌و بۆچوونانه‌ی نه‌سه‌لماندووه‌.

178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2020 11:33:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ