هەمەڕەنگ
پیاوان جگه‌له‌جوانی‌ خانمان سه‌ره‌نجی‌ چی‌ تر ده‌ده‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ته‌نها جوانی له‌ خانماندا به‌س نییه‌ بۆ راكێشانی سه‌ره‌نجی پیاوێك و به‌ده‌ستهێنانی دڵی ئه‌و پیاوه‌ی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت، به‌ڵكو ره‌فتار و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنیشی زۆر گرنگه‌ و زیاتر هۆكاره‌ بۆ ڕاكێشانی سه‌ره‌نجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت

له‌خواره‌وه‌ باس له‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار ده‌كه‌ین :-

*به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیفاته‌كان و چۆنێتی كه‌سایه‌تی ئه‌و خانمه‌ زۆر كاریگه‌ری هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ زۆر متمانه‌ به‌خۆبوون و قسه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجی هه‌مووان رابكێشێت و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌كه‌ی.
*شێوازی پێكه‌نین و تێگه‌یشتنی له‌ به‌رامبه‌ره‌كانی و گفتوگۆكردنی.
*خانمی رۆمانسی، ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سیفاتانه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنجی پیاوان راده‌كێشێت.
*خانمی‌ ڕێزدار بێ‌ هیچ هۆكارێك ڕێز له‌ چوارده‌وور و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ بگرێت .
*ئه‌و خانمانه‌ی توانای به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌یه‌ له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه‌.

801 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2020 11:14:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ