هەواڵ
حكومه‌تی‌ هه‌رێم باج و سه‌رانه‌ی‌ نوێ‌ له‌ هاولاَتیان وه‌رده‌گرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌مه‌ودوا باجێكی‌ نوێ‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌سه‌پێنێت و پاره‌ی به‌كارهێنانی رێگه‌وبانی نوێ له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت كه‌ به‌ پێی‌ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سدقی ئامێدی بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ خه‌ڵكی بۆ رێگه‌ی خێرا یان (ئۆتۆبان) له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌و رێگه‌یانه‌ی ئێستا هه‌ن، خه‌ڵك ده‌توانێت به‌ خۆڕایی به‌كاریانبهێنێت، به‌ڵام رێگه‌خێراكان كه‌ بڕیاره‌ بدرێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ر، به‌پاره‌ ده‌بێت و بڕی پاره‌كه‌ش به‌ كیلۆمه‌تر ده‌بێت". 

سدقی ئامێدی ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ "رێگه‌ی خێرا له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێت و ئێستا هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ن بۆ شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان". 

وتیشی‌: "پرۆژه‌كان ده‌درێنه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر و ئه‌و رێگایانه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن و هیچ تێچوویه‌كی ناكه‌وێته‌ سه‌ر حكومه‌ت. له‌به‌رامبه‌ردا بڕێك پاره‌ دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ به‌كارده‌هێنن". 

سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ دیاری ده‌كرێت، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ "بڕی پاره‌كه‌ به‌پێی كیلۆمه‌تر ده‌بێت، بۆ نموونه‌، له‌ هه‌ر 50 یان 100 كیلۆمه‌ترێك وێستگه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ داده‌نرێت". 

بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر به‌پاره‌كردنی رێگه‌كان ره‌خنه‌یان لێبگرن، په‌شیمان نابنه‌وه‌ له‌و بڕیاره‌یان.
998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2020 10:39:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ