ترافیک
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ هاولاَتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌ پێش كاتژمێر (12)وه‌ سه‌ردان بكه‌ن، به‌پێَچه‌وانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی دواتر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، پێویسته‌ له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ له‌ پێش كاتژمێر (12:00)وه‌ سه‌ردان بكه‌ن".

هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر نا له‌ دوای كاتژمێر (12:00)وه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ‌ له‌ هاوڵاتییان وه‌رناگیرێت، چونكه‌ ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی دواتر".

228 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/15/2020 10:20:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ