هەواڵ
دوو بکوژی ھاوڵاتییەک دەستگیرکران
 ئاڕاستە

دوو بکوژی ھاوڵاتییەک لەبازگەی سماقوڵی دەستگیرکران کە له‌دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی داواکراوبون.

پاش یٔه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێرق به‌نوسراوی‌ ڕەسمی‌ ژماره‌ 1847 له‌به‌رواری‌ 13/9/2020 داوایان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد كه‌ هه‌ردو تۆمه‌تبار (ح، ج م، - أ، ع، ع) ده‌ستگیربكه‌ین، له‌به‌ر یٔه‌وه‌ی فه‌رمانی‌ دەستگیركردنیان هه‌یە له‌دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی، دوای لێكۆڵیه‌وه‌و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران، یٔه‌مڕۆ 14/9/2020، ھەردو تۆمەتبارەکە، به‌هاوكاری‌ بازگه‌ی‌ سماقوڵی‌ سه‌ر به‌یٔاسایشی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران.

لەیٔێستادا ھەردو تۆمەتبارەکە به‌بڕیاری‌ بەڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تاوان ڕاگیراون و پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان به‌نوسراوی‌ ڕەسمی‌ ڕەوانەی دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌غداد دەکرێنەوە بەو پێیەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
142 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2020 7:37:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ