هەواڵ
ئه‌م مانگه‌ لێبڕنی‌ موچه‌ زیاترده‌بێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه‌، به‌ته‌مای فێڵێكی تازه‌یه‌ له‌ بڕینی مووچه‌دا كه‌ لێبڕینی ئه‌م مانگه‌ له‌مووچه‌ زیاتربێت.

شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا وتی‌: "پێشبینی ده‌كرێت لێبڕینی ئه‌م مانگه‌ له‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران زیاتربێت".

شێركۆ جه‌وده‌ت باسی‌ له‌وه‌ كرد:"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌سه‌دا 21 له‌ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ببڕێت و بڕێكی زۆریش له‌ ده‌ره‌ماڵه‌كان ببڕێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌نجینه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی داوایكرد‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان لیستێكی نوێی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن به‌ لێبڕینی سه‌دا 21، تاوه‌كو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.
1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2020 9:33:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ