هەمەڕەنگ
تاچه‌ند گرنگه‌ هێلكه‌ بدرێت به‌منداڵ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هێلكه‌ خواردنێكی سه‌ره‌كی و ڕۆژانه‌ییه‌، كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر  گه‌شه‌ی منداڵ به‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ كانزاو مادده‌ سوودبه‌خشه‌كانه‌وه‌.

هه‌ربۆیه‌ دایكان پێویسته‌ گرنگی‌ بده‌ن به‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ یارمه‌تی‌ گه‌شه‌ی‌ منداڵ ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی‌ هێلكه‌ی‌ كولاَو یان به‌شێوه‌ی‌ ده‌ڵه‌مه‌، سووده‌ ته‌ندروستییانه‌ی‌ هێلكه‌ :-

- خواردنی هێلكه‌ ڕۆژانه‌، یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌ی كێشیان وه‌كو خۆی.
- ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا.
-  زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی ئاسنی تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ی منداڵ.
- كارده‌كات له‌ به‌هێزكردنی توانای بینین، به‌هێزكردنی بیر، و وریابوونی منداڵ، به‌هۆی بوونی ئۆمیگا3 تیایدا.
- به‌هۆی بوونی مادده‌ی ئافوماكرۆگلوبولین چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون و نه‌خۆشیه‌ به‌كترییه‌كان ده‌كات.
- خواردنی هێلكه‌ یاریده‌ره‌ له‌ زوو گه‌وره‌بوونی منداڵ به‌ هۆی بوونی ڤیتامین B12 تیایدا.
- به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ كالیسیۆم تیایدا، یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دروستبوونی ددان و ئێسكی به‌هێز.
48 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/13/2020 11:47:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ