ترافیک
هاتوچۆی‌ سلێمانی‌: ئه‌م هێمایانه‌ بۆ شه‌قامه‌كان داده‌نێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
تیمه‌كانی سه‌ربه‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی دانانی 11 هه‌زار هێمای جۆراوجۆرن بۆ ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار.

به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتۆچۆی سلێمانی به‌پێی لێدوانی ئه‌ندازیار سیروان ئه‌حمه‌د، جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌یٔێستادا تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی دانانی 11 هه‌زار هێمای جۆراوجۆری هاتوچۆن.

ئه‌ندازیار سیروان ئه‌حمه‌د روونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 11 هه‌زار هێمایه‌ بۆ شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی‌و ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری سلێمانی داده‌نرێن و سه‌رجه‌میان هێمای ڕێنوێنین له ‌سێگۆشه‌ و چوارگۆشه‌ و هێمای بازنه‌یی بچووك پێكهاتوون.

120 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/13/2020 10:04:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ