ئابوری
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ داراییه‌وه‌ بۆ موچه‌ خۆرانی‌ هه‌رێم
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌باره‌ی داواكردنی لیستی مووچه‌ له‌ گه‌نجینه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایدەگەیێنێت: "داوای لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە".

حاجی نادر، بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌"بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی داوای فەرمی وەزارەت دەکەین".

ئەوەش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ 12-9-2020 ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایکردووە وەزارەت و دەستەکان لیستێکی نوێی مووچە ئامادە بکەن بە لێبڕینی 21% تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
 
هاوكات به‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لێبرینی مووچه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌ی 21% به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌.
1497 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/13/2020 9:26:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ