ئابوری
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیارە لە دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداد لەم هەفتەیەدا دەستبکرێتەوە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو مووچەیە مووچەی مانگی نیسانی ٢٠٢٠ە.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" حكوومه‌تی عێراقی ٣٢٠ ملیار دینار ده‌نێردرێت، ئەو داهاتەشی لەبەر دەستی ئێمەیە بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینی دەکەین". 

ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کە بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا كراوە، دەبێت پێش ١٥ی ئەم مانگە، بەغدا بڕی ٣٢٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات".

دوو مانگ پێش ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات بەلێبڕینی ٢١% و جەختیشی كردەوە، كە بۆ یەك مانگ دەبێت، بەڵام دواتر حكومەت پەشیمان بووە و مووچەی مانگی سێشی هەر بەو لێبڕینەوە دابەش كرد.
1393 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2020 10:04:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ