ئابوری
موچه‌ی‌ پێنج مانگی‌ ئه‌م شوێنانه‌ی‌ هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی مووچه‌ی چوار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌ینێت: به‌م زووانه‌ مووچه‌ی پێنج مانگی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ دابه‌شده‌كرێت.
 
 لیوا(چەتۆ ساڵح)بریکاری وەزیری ناخۆی هەرێم له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شه‌و  لەلایەن سەرۆک کۆماری عیراقەوە پەیوەندی پێوەکراوه‌ کە بەمزووانە (تمویل)ی موچەی مانگەکانی (4 - 5 - 6 - 7 - 8)ی بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکانی هەرێم ده‌كرێت و كارمه‌نده‌كان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
 
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (ڕەگەزنامە - پاسپۆرت - نشینگە - نوسینگەی زانیاری)ی هەرێمی کوردستان سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵیین و ته‌مویلی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ڵام به‌هۆی گۆرانكاری له‌ سه‌رۆكوه‌زیران و ‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌دا كێشه‌ كه‌وتبوویه‌ ناو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییانه‌.
 
894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2020 9:59:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ